بەپێی مێژووی تۆپی پێ بێت دەبێت ئەمشەو ئیتاڵیا براوە بێت

وابڕيارە ئەمشەو لە کاتژمێر ١٠:٠٠ و لەناو ياريگای بۆردۆ، لە يارييەکی قۆناغی هەشتی يۆرۆی ٢٠١٦، هەردوو هەڵبژاردەی ئيتاڵيا و ئەڵمانيا لە يارييەکی بەهێزدا رووبەڕووی يەکترببنەوە.
بەپێی ئەو مێژووەی ئەم دوو وڵاتە لە تۆپی پێدا هەیانە پێکەوە دەبێت ئەمشەو ئیتاڵییەکان بە دڵنیاییەوە یاری بکەن و بیبەنەوە، چونکە لە سەرجەم یارییە فەرمییەکانی مێژووی ئەم دوو وڵاتە پێکەوە ئیتاڵیا چوار جار براوە بووەو چوار جار یەکسان بووە بەڵام ئەڵمانیا هیچ یارییەکی نەبردۆتەوە، بۆیە چاودێرانی وەرزشی کە لێکدانەوە بۆ ئەم یارییە دەکەن بەپێی مێژوو دەڵێن ئیتاڵیا براوە دەبێت.
هەرچەندە ئەمساڵ زۆر ئەنجام و یاری چاوەڕوان نەکراومان بینی لە هەردوو خولی یورۆی ٢٠١٦ و کوبا ئەمریکا، وەک شکستی بەرازیل و دؤراندنی ئەرجەنتین و وازهێنانی گەلێک زۆر یاریزان لە یاری نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەیان، هەروەها سەرکەوتنی وڵاتی ئایسلەند لەناو چەند وڵاتێکی بەهێز لەتۆپی پێدا کە بۆ یەکەم جارە بەشداری ئەم خولی یۆرۆ دەکات و بردنەوەی لە وڵاتی ئینگلیزەکان. بۆیە ئەگەر بەپێی مێژوو سەربکرێت ئەمساڵ هەموو ئەنجامەکان مێژووی رەتکردۆتەوە.
واچاوەڕواندەکرێت پێکهاتەی هەردوولايان بۆ یاری ئەمشەو بەمجۆرەبێت:

ئيتاڵيا:
بوفۆن
بارزالی – بۆنوچی – کيلينی
فلۆرێنزی – جياکەرينی – پارۆلۆ – ستورارۆ – دێ چيليۆ
ئيدێر – پێلێ

ئەڵمانيا:
نۆيەر
هێکتۆر – هۆمێڵس – بواتينگ – کيميچ
خزێرا – کروس
دراکسلەر – ئۆزيل – مۆلەر
گۆمێز

نیشان پرێس

Print Friendly, PDF & Email