هاوپەیمانی ناتۆ چییەو کەی دامەزراوەو بۆچی دامەزراوە؟

نیشان پرێس
رێکخراوی ناتۆ یان هاوپەیمانی زەریای ئەتڵەسی باکور (North Atlantic Treaty Organization (NATO، هاوپەیمانێتییەکی سەربازییە لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – واشینتۆن ئیمزاکرا.
رێکخراوەکە سیستمێکی بەرگری کۆمەڵی پێکدەهێنێت کە بەهۆیەوە ئەندامانی رێکخراوەکە رازی دەبن بە بەرگری دوولایەنە بۆ هەر هێرشێک لەلایەن هەر پارتێکی دەرەوەی هاوپەیمانێتییکەوە. وە بنکەی سەرەکی لە بەلجیکایە لەشاری برۆکسل کە بەلجیکاش یەکێکە لە ٢٨ وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە وە نوێترین ئەندامیش وڵاتانی ئەلبانیاو کرواتیابوون لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری هاوپەیمانێتییەکەیان کرد.

member
ئەو ٢٨ وڵاتەی بەشدارن لە هاوپەیمانی ناتۆ بریتین لە: (ئەلبانیا، بەلجیکا، بولگاریا، کەنەدا، کرواتیا، چیک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەندا، ئیتالیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پرتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤانیا، ئیسپانیا، تورکیا، بەریتانیا، ئەمریکا).
وە لەڤیدیۆکەدا ساڵی بەشداری وڵاتەکانی تێدایە لە هاوپەیمانێتییەکە.
هۆکاری دامەزراندنی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک هێزەکانی سوپای سۆڤێت لەئەوروپای رۆژهەڵات بوو وە ئەوروپای رۆژئاوا هەستی بەترس کرد لەهێرشی سۆڤیەت بۆسەریان بۆیە ئەم وڵاتانەی رۆژئاوا هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ ئەمریکادا پێکهێناو ناونرا ناتۆ، وە چەند خاڵێکی تری هۆکاری دروستبوونی ئەم هاوپەیمانێتییەیان ئاشکراکرد وەک:
– پارێزگاریکردنی دەوڵەتانی دونیا بەشێوەیەکی گشتی و دەوڵەتانی ئەندام بەتایبەتی.
– پارێزگاریکردن لە ئەمن و ئاسایش لەجیهاندا.
– دژایەتیکردنی هەموو هەڕەشەیەکی ئەمنی تازە لەجیهاندا.
ساڵی ١٩٥٠ جەنگی ساردی کۆریا روداوێکی گرنگبوو بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ لەو کاتەداو وە ترسێکی گەورە لەسەر ئەم رێکخراوە دروستبوو، هەربۆیە کۆنگرەی هاوپەیمانی ناتۆ بەسترا لە لشبۆنە لەساڵی ١٩٥٢ وە بڕیاردرا بە زیادکردنی هێزەی سەربازی ناتۆ کە ئەوان بەهێزی بەرگری ماوە درێژ ناویان دەبرد بۆ ٩٦ بنکەی سەربازی لەجیهاندا.
کاتێک باسی هاوپەیمانی ناتۆ دەکرێت دەبێت باسی (هاوپەیمانی وارشۆ) بکرێت کە لەدژی هەڕەشەکانی هاوپەیمانی ناتۆ دامەزرا لە ساڵی ١٩٥٥ لە جەنگی سارددا، ئەمەش دوای ئەوە دامەزرا کاتێک ئەڵمانیای رۆژئاوا لەساڵی ١٩٥٥ پەیوەندیکرد بە هاوپەیمانی ناتۆ. ئەندامانی هاوپەیمانی وارشۆ لەم وڵاتانە پێکهاتبوو: (یەکێتی سۆڤێت، ئەلبانیا ”١٩٦٨ کشایەوە لە وارشۆ”، بولغاریا، ئەڵمانیای رۆژهەڵات ”١٩٩٠ لەوارشۆ کشایەوە”، پۆڵەندا، چیکۆسلۆفاکیا، رۆمانیا، مەجەر)، وە ئەم هاوپەیمانێتییە تاکو ساڵی ١٩٩١ بەردەوامبوو.
سکرتێری گشتی ئێستای هاوپەیمانی ناتۆ (جێن ستۆڵتینبێرگ)ی تەمەن ٦٣ ساڵە کە لە ١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ پۆستی سکرتێری گشتی وەرگرتووەو ماوەکەی ٤ ساڵە.

nato_170808
لوتکەی ناتۆ لەم ساڵانەداو لەم وڵاتانە بەستراوە: (باريس 1957 • بروكسال 1974 • بروكسال 1975 • لندن 1977 • واشنطن 1978 • بون 1982 • بروكسال 1985 • بروكسال 1988 • بروكسال مايو 1989 • بروكسال ديسمبر 1989 • لندن 1990 • روما 1991 • بروكسال 1994 • باريس 1997 • مدريد 1997 • واشنطن 1999 • قمة المقر الرئيسي للناتو 2001 • روما 2002 • براغ 2002 • إسطنبول 2004 • قمة المقر الرئيسي للناتو 2005 • ريغا 2006 • بوخارست 2008 • ستراسبورغ-كيهل 2009 • لشبونة 2010 • شيكاغو 2012 • نيوبورت 2014 • وارسو 2016).

Print Friendly, PDF & Email